ئەستێرەیەکی یانەی ئارسیناڵ دەبێتە موسڵمان

18-03-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئارسیناڵ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تۆماس پارتی، یاریزانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بڕواهێنانی بە ئاینی ئیسلام راگەیاند.
 
محەممەد ئەلئەزهەری، گوتاربێژ و توێژەری زانستی ئاینی لە لەندەن رایگەیاند، تۆماس پارتی، یاریزانی غانی و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە ناوەندێکی ئیسلامی بەنێوبانگی لەندەن، لەسەر دەستی ئەحمەد ئەلمشایخ بووەتە موسڵمان و بڕوای بە ئاینی ئیسلام هێنا.
 
تۆماس پارتی لە یەکێک لە ناوەندەکانی ئیسلام لە لەندەن لەگەڵ شێخێک دەرکەوتووە کە بەیەکەوە قورئانێکیان هەڵگرتووە و یاریزانەکە بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە دەردەکەوێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یاریزانەکە هیچ شتێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، هەرچەند کە زۆرینەی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان دەڵێن " یاریزانەکە بووەتە موسڵمان و بڕوای بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام هێناوە."
 
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر کلارنس سیدۆرف، ئەستێرەی بەنێوبانگی هۆڵەندی ئاینی خۆی گۆڕی بەفەرمی موسڵمان بوونی خۆی راگەیاند، کە بۆ ئەویشیان سەرەتا بابەتەکە لە میدیایا کاردانەوەی زۆری دروستکرد، پاشان ئەو یاریزانەی پێشووی یانەی ئەیسی میلان بەفەرمی رایگەیاند کە بووەتە موسڵمان.
 
پارتی پێشتر لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یارییکردووە، نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی ئارسیناڵ کرد، بە گرێبەستێک کە دەگاتە 45 ملیۆن پاوەند.
 
یاریزانەکە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی غانا 40 یاریی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و بەشداریی لە سێ جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا کردووە.
 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە