شەش ئەندامی یانەی ئیسپانیۆل تووشی کۆرۆنا بوون

18-03-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی ئیسپانیۆل ڤایرۆسی کۆرۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی تووشبوونی شەش ئەندامی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

یانە ئیسپانییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەندامانی یانەکەی دەرکەوتووە 6 کەس لە یاریزانان و ئەندامانی هونەری یانەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

بەپێی بەیاننامەکەی ئیسپانیۆل، لە چەند کاژێری رابردوودا پشکنین ئەو کەسانە کراوە و سەرجەمیان بارودۆخی تەندروستیان وەرگرتووە و پابەندن بە وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆ دەربازبوون لە نەخۆشییەکە.

راگەیاندنی تووشبوونی 6 کەس لە یانەکەدا لە کاتێکدا کە یانەی ڤالێنسیا 35٪ـی یاریزانان و ئەندامانی یانەکە هەڵگری ڤایرۆسەکە و رێژەی تووشبووانیش لە ئیسپانیا رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە.

خولی لالیگای ئیسپانیا و چالاکییەکانی دیکەی وەرزشی ئەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە