فێدرێر و دیل پۆترۆ گه‌یشتنه‌ یاریی كۆتایی ئیندیان وێڵز

18-03-2018
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن فێدرێر دیل پۆترۆ
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

رۆجێر فێدرێری سویسرایی و یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهانی، له‌ ئاستبه‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌ و خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی ئیندیان وێڵز و ئه‌مڕۆش له‌ یاریی كۆتاییدا به‌رامبه‌ر دیل پۆترۆی ئه‌رجه‌نتینی یاریی ده‌كات.

له‌ یاریی پێشكۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا، كه‌ له‌ كالیفۆرنیا له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شه‌وی رابردوو فێدرێر به‌ ئه‌نجامی 2-1 كۆمه‌ڵه‌ له‌ بۆرنا كۆریچی یاریزانی كڕواتی برده‌وه‌ و خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی.

ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش 7-5، 6-4 و 6-4 بوو، یارییه‌كه‌ش دوو كاژێر و 20 خوله‌كی خایاند.

فێدرێر كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، به‌ڵام دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ و دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌.

فێدرێری خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی جیهانی یاریزانان، ئه‌م وه‌رزه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه‌ و 17 بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تۆمارگردووه‌.

یاریزانه‌ سویسراییه‌كه‌ له‌ یاریی كۆتاییدا رووبه‌ڕووی خوان مارتن دیل پۆترۆی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش له‌ لای خۆیه‌وه‌ له‌ یاریزانی كه‌نه‌دایی میلۆش راونیچی برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی 2-0 كۆمه‌ڵه‌.

ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش بۆ دیل پۆترۆ 6-2 و 6-3 بوو.

ئه‌مڕۆش یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ كاژێر 23:00 به‌ كاتی باشووری كوردستان له‌ نێوان فێدرێر و دیل پۆرترۆ دێته‌ ئه‌نجامدان.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە