سوارە محەمەد پیرباڵ یاریزان و پاڵەوانی یاریی بەرزكردنەوەی قورسایی، بەبۆنەی بەپارێزگابوونی شاری هەڵەبجە، بڕیاریدا میدالیا زێرەكان و بڕوانامە نێودەوڵەتییەكانی پێشكەش بە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بكات.
سوارە سەردانی هەڵەبجەی كرد و بە ئامادەبوونی خەڵكی شارەكە و لە میانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی بەپارێزگاربوونی شارەكەدا، میدالیا زێرەكان و بڕوانامەكەی بەخشییە مۆنۆمێنتی شارەكە و لە لێدوانێكیشدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، كە تاكە شتێك لەدەستی بێت پێشكەشی شاری هەڵەبجەی بكات، میدالیا زێر و بڕوانامەكانیەتی، كە بەنرخترین شتن لە لای ئەودا وەكو پاڵەوانێكی بەرزكردنەوەی قورسایی.
هاوكات پیرۆزبایی لە خەڵكی هەڵەبجە كرد بەبۆنەی بەپارێزگابوونی شارەكە.
سوارە پیرباڵ یەكێكە لە پاڵەوانە ناسراوەكانی باشووری كوردستان و عێراق لە یاریی بەرزكردنەوەی قورسایی و لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیشدا میدالیای زێری بەدەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ