یارییەکانی پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی گۆڵ بۆڵ کۆتاییان هات

18-03-2014
رووداو وەرزشی
گۆڵ بۆل
گۆڵ بۆل
نیشانەکردن گۆڵ بۆل
A+ A-




لە پاڵەوانیەتییەکەدا شەش هەڵبژاردە بەشدارییان کردبوو، هەڵبژاردەی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و کوردستانیش سێیەم بوو.

بۆ یەکەمین جار لە مێژوی هەرێمی کوردستان و عێراق پاڵەوانیەتی گۆڵ بۆڵی نێودەوڵەتی لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی عێراقیش پشکی شێری رکابەرییەکانی چنگ خست.

یارییەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە بە بەشداریی پێنج هەڵبژاردە هەڵبژاردە لە سەنتەری بلوی وەرزشی ماوەی سێ بەردەوامبوو، دەبوایە هەڵبژاردەی ئامەدیش بەشداریی بکات بەڵام بەهۆی نەبوونی ئامادەکاریی تەواو تیپەکە کشایەوە، نۆبەرەی یارییەکانی گۆل بۆلی نێودەوڵەتی کوردستان راستەوخۆ لە لایەن لیژنەی پارالۆمپی نێودەوڵەتی باوەڕپێکرا و چاودێری دەکرا، گۆڕەپانی کێبڕکێکەش لەسەر یاسا و دیزاینی یارییەکانی گۆل بۆلی ئۆڵۆمپیادی لەندەن بەسەرپەرشتی ١٢ ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئامادە کرا بوو.


-زاهیر رەشید / سەرۆکی لیژنەی پارالۆمپی کوردستان

نۆبەرەی گۆل بۆلی کوردستان پڕ بوو لە رووبەروبوونەوەی تیپە بەشدارەکان کە یارییەکانی بەشێوازیی خول ئەنجام دران، بەڵام هەڵبژاردەی عێراق توانی گرەوی زۆرترین سەرکەوتن تۆمار بکات و پلەی نازناوی پاڵەوانیەتیەکەی بردەوە، ئوردنیەکان پلەی دووەمیان وەرگرت، هەڵبژاردەی کوردستانی میوانداریش لە یەکەمین تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی لە پلەی سێیەم هات.




کردنەوەی خولێکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی گۆڵ بۆل لەسەر ئاستی پلەی یەک، یەکێکی تر بوو لە چالاکیەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە.

-مەروان عەبدولحەمید/سەرۆکی شاندی ئیماڕات

ئێستا هەولێر سەڕەرای وەرگرتنی قەڵغانی پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەب، بووەتە شاری چاڵاکیە نێودەوڵەتیەکانی عێراق و جێی متمانەی دامەزراوە و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی بواریی وەرزشە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە