ژووری جل گۆڕینی پاریس سانجێرمان بەپەلە داوای زیدان دەکات

18-02-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن زینەدین زیدان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و ئەگەری هەیە زینەدین زیدان، ببێتە راهێنەری داهاتووی یانەکە.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا دەڵێن " دەستەی کارگێڕیی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بیر لە دوورخستنەوەی کریستۆڤ گالتێ، راهێنەری یانەکەیان دەکەنەوە لە ئەگەری کرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و دۆڕانیان بەرامبەر یانەی بایرن میونشن."
 
رۆژنامەی لی 10 سپۆرتی فەرەنسی دەڵێت " رەوتی نێو ژووری جل گۆڕینی یانەی پاریس سانجێرمان بەرەو ئەوەیە کە زیدان بەشێوەیەکی بەپەلە بکرێتە راهێنەری یانەکە."
 
بەپێی سەرچاوەکە ئەستێرەیەکی بەنێوبانگ لە تیپەکەدا لە ژووری جل گۆڕینی گوتوویەتی " زیدان ئەمڕۆ ببێتە راهێنەری یانەکە، باشترە لە سبەی."
 
زینەدین زیدان، ماوەیەکی زۆرە لە دوای وازهێنانی لە راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید بەبێ کار ماوەتەوە، هەرچەند ناوی بە چەند یانە و هەڵبژاردەیەک بەسترابووەوە، بەڵام راهێنەرەکە هیچ پۆستێکی وەرنەگرت.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان دەڵێن " زیدان رایگەیاندووە کە بەمزووانە دەگەڕێتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەداوە کە لە کوێ و چ پۆستێک وەردەگرێت."
 
پاریس سانجێرمان یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە یانەی بایرن میونشن دۆڕا، دۆڕانیان لە یاریی گەڕانەوەدا ئەوان لە چامپیۆنزلیگ دەباتە دەرەوە و کاریگەرییەکی زۆریشی لەسەر داهاتووی راهێنەری یانەکەیان و ئەستێرەکانی دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە