راهێنەرێکی هەڵبژاردەی ئێران لە ترسی هاوژینەکەی بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهاندا ناکات

18-02-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

هاوژینی راهێنەری خلیسکێنەی سەر بەفری ئێران رێگری لێدەکات لە گەشتکردن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێییەتی جیهان کە لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.

میدیاکانی ئێران رایانگەیاند: "هەڵبژاردەی خانمانی ئیران بەرەو ئیتاڵیا گەشتیان کرد، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتی خلیسکێنەی سەر بەفر کە لەسەر چیای ئالپ و لە کۆرتینا دامبیزۆ، بەبێ ئامادەبوونی خانمە راهێنەرەکەیان بەشداری دەکەن، چونکە هاوژینەکەی رێگەی پێنەداوە بۆ ئیتالیا گەشت بکات".

رۆژنامەکانی ئێران هیچ وردەکارییەکی رێگری لە چوونی راهێنەری هەڵبژاردەی خلیسکانێی سەر بەفری ئێرانی ئاشکرا نەکردووە، کە هۆکاری رێگریکردن لە سەمیرە زرغاری هاوژینی، هاوکات فیدراسیۆنی خلیسکێنەی سەر بەفری ئێرانیش، هیچ زانیارییەکی لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو".

بەپێی یاسای ئێران هاوژینەکان مافی ریگریکردنیان لە ژنەکانەکانیان هەیە کە نەهێڵن گەشت بۆ درەوەی وڵاتی ئێران بکەن.

زرغاریی یەکەم خانمە راهێنەر نییە کە هاوژینەکەی رێگری لە گەشتکردنی کردووە بۆ درەرەوەی ئێران، چونکە لە 2015 یاریزانی تۆپی پێ، نیلۆفەر ئەردەڵان، لەلایەن مێردەکەیەوە، وڵاتینامەکەی لێ زەوت کرد و نەیهێشت بەشداری جامی نەتەوەکانی ئاسیا بۆ یاری فوستاڵ بکات. 

لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و بەدیاریکراویی لە 1979 بەدوا، وەرزشی خانمان لە ئێران بەرەوە نەمان چوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، جارێکی دیکە وەرزشی ژنان بەتایبەت لە بواری تۆپی پێ، نێوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

ئێستا لە ئێران بەومەرجە رێگە بە خانمە وەرزشوانەکان دەدرێت وەرزش بکەن کە دەبێ سەرپۆش لەسەر بکەن. فیفا لە ساڵی 2012 بۆ ماوەی ساڵێک لەسەر سەپاندنی سەرپۆش بەسەر خانمە وەرزشوانانەکاندا چالالییە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتەی سڕ کرد. 

چوار خلیسکێنەری سەر بەفری هەڵبژاردەی ئێران رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە پاڵەوانییەتی کۆرتینا دا ئامبیزۆ بەشدارییان کرد، کە پێکهاتبوون لە عاتیفە ئەحمەد، سەدەف شافشمشکی، فەرووغ عەباسی و مەرجان کەلهووڕن. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە