پێپێ نهێنی سەرکەوتنی پۆرتۆ ئاشکرا دەکات

18-02-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

کیلبەر پێپێ بەرگریکاری یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی نهێنی سەرکەوتنی یانەکەی بەسەر یوڤێنتوس لە چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی پۆرتوگالی پیپی دەڵیت: "زۆر بەباشی هەڵسەنگاندنمان بۆ خاڵی بەهێز و لاوازی یوڤێنتوس کردبوو، یاریزانەکانیش تێگەیشتن راهێنەر داوای چییان لێدەکات، ئێمە زانیمان کە دەبێت گوشارێکی زۆر لە یاریزانانی یوڤێنتوس بکەین، بۆ ئەوەی ریگرییان لێبکەین".

هەروەها گوتی: "کارەکە بۆ ئێمە زەحمەت دەبێت لەم جۆرە یارییانەدا تۆڕی گۆڵەکەمان بهەژێنرێت، بەڵام لە کۆتاییدا توانیمان یارییەکی نایاب پێشکەش بکەین".

تاکە گۆڵی فیدریکۆ کێزا بۆ یانەی یوڤێنتوس، هیوای خانمە پیرەکەی بۆ سەرکەوتن هێشتەوە، بۆ یاریی گەڕانەوە کە بڕیارە لە 9ی ئادار لە یاریگەی ئالیانز ستادیۆم رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، لەو یارییەدا یوڤی بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتن دەستەبەر بکات، دەتوانێ بۆ قۆنماخی چارەگی کۆتایی سەربکەوێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە