رووداو دیجیتاڵ
بە ئامانجی درێژەدان بە ئەنجامە باشەکانی لە خولی پلە یەکی تورکیادا، یانەی ئامەدسپۆر لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا یارییەکی دیکە ئەنجامدەدات و بەرامبەر یانەی فاتیح کەرەگومروگ یاری دەکات.
ئامەدسپۆر بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، لە دوایین سێ یارییدا نەدۆڕاوە و دوو بردنەوەی تۆمارکردووە، ئەمڕۆ ئێوارە لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، کاتێک میوانداریی یانەی فاتیح کەرەگومروگ دەکات، لەو یارییەدا کە کاژێر 16:00 بەکاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئامەد لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولەکەیە، رکابەرەکەی لە پلەی دووەمە، یارییەکە یارییەکی بەهێز و لووتکە دەبێت، تیپەکەی باکووری کوردستان دەیەوێت بەبردنەوەی سێ خاڵی دیکە هەنگاوی زیاتر بچێتە پێشەوە و بەبردنەوەی یارییەکە ئەگەری ئەوەی دەبێت خۆی بگەیێنێتە پلەی چوارەم.
یانەی ئامەدسپۆر یەکەم یاریی خۆی لەم وەرزەدا لە خولی پلە یەکی تورکیا، بەرامبەر فاتیح کەرەگومروگ ئەنجامدا و لە ئیستەنبوڵ هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
ئامەدسپۆر لەم وەرزەی خولی پلە یەکی تورکیادا، 19 یارییکردووە، 7 یاریی بردووەتەوە، لە 8 یارییدا یەکسانبووە و تەنیا 4 یاریی دۆڕاندووە، کە جگە لە یانەی باندەمیرسپۆر کە سێ یاریی دۆڕاندووە، هاوشانی یانەکانی کۆجەلی سپۆر، چورم خاوەنی کەمترین دۆڕانن لە خولەکەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ