ڤیدیۆ؛ سوارێز لە یەکەم یارییدا هاتریکی تۆمارکرد و نازناوێکی بۆ گرێمیۆ بردەوە

18-01-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لویس سوارێز
لویس سوارێز
نیشانەکردن لویس سوارێز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لویس سوارێز، ئەستێرە و گۆڵکاری ئۆرۆگوایی، لە یەکەم یارییدا بەدرێسی یانەی گرێمیۆی بەرازیلییەوە هاتریکی تۆمارکرد و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی نازناوێک.
 
لە یاریی جامی سوپەری ریکۆپا گاوچا کە تایبەتە بە ویلایەتی ریۆ گراندێ، گرێمیۆ و ساو لویز رووبەڕووی یەکبوونەوە، لویس سوارێز لە ماوەی تەنیا 38 خولەکدا هاتریکی بۆ یانە نوێیەکەی تۆمارکرد.
 
دوای تەنیا 5 خولەک یارییکردن سوارێز بەشێوەیەکی جوان گۆڵی پێشکەوتنی بۆ گرێمیۆ تۆمارکرد، دوای تەنیا یەک خولەک بیتێلۆ گۆڵێکی دیکەی بۆ گرێمیۆ تۆمارکرد، لە خولەکی 31 سوارێز گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
دوای 7 خولەک لەو گۆڵەش لویزیتۆ لەسەر شێوازە هەمیشەییەکەی بەلێدانێکی بەهێز گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و بووە خاوەنی هاتریک لە یارییەکەدا.
 
ئەمە یەکەم یاریی ئێل پێستۆلێرۆ بوو، دوای ئەوەی پەیوەندیی بە یانەی گرێمیۆی بەرازیلییەوە کرد و نازناوی جامەکەی لە بەرژەوەندی یانەی گرێمیۆ یەکلاکردەوە، کە ئەم جامە دەبێتە دەستپێکی وەرزی نوێی تۆپی پێی یانەکە لەسەر ئاستی بەرازیل.
 
سوارێز دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ناسیۆنالی بەرازیلی کۆتاییهات، بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندیی بە یانەی گرێمیۆی بەرازیلییەوە کرد و تاوەکو 2024 لەو یانەیە یارییدەکات، لەکاتی گەیشتنیشی بۆ بەرازیل زیاتر لە 65 هەزار هاندەری یانەی گرێمیۆ پێشوازیان لەو ئەستێرەیە ئۆرۆگواییە کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە