ئارسەر جیاوازی نێوان مێسی و رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

18-01-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئارسەر میلۆ لیۆنێل مێسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو دیجیتال

ئارسەر میلۆ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یوڤێنتوس لە هەڤپەیڤینێکی نوێدا باسی  بەشداریکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لە ژووری جلگۆڕیندا دەکات.

یاریزانە بەرازیلییەکە باس لە جیاوازی نێوان ئەو دووانەیە دەکات لە ژووری جلگۆڕین و چۆنیەتی لە ئەستۆگرتنی ئەرکی سەرکردایەتیکردنی تیپەکانیان.

میلۆ دەڵێت "هەردووکیان رێگەی جیاوازیان هەیه، بەڵام لەوەدا هاوبەشن کە سیفاتی سەرکردەیان هەیە". 

میلۆ لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵێت "هەر کەسێک رێگەی تایبەتی خۆی هەیە بۆ نیشاندانی شێوازی سەرکردایەتیکردنەکەی".

هەروەها دەڵێت "ئەمە لە لیۆنێل مێسی دا رەنگیداتەوە، کە هەندێجار بە ئاماژەکان  هەندێک لە سەرنجەکانی دەدات، زۆر کەس وا بیر ناکەنەوە، بەڵام لەنێو یاریگەدا ئەوە نیشاندەدات، کاتێک تۆپەکە وەردەگرێت تینوویەتیی خۆی بۆ گۆڵکردن دەردەخات".

سەبارەت بە کریستیانۆ رۆناڵدۆش، ئارسەر جەختی لەوە کردەوە کە پۆرتوگالییەکە لە کاتی کاردا زیاتر کراوەیە و گوتی "ئەو کوڕە زیاتر بە قۆڵ و وشەکانی خۆی دەردەبڕێت و دیارە کاتێک تۆپەکە وەردەگرێت چەند حەزی لێیە گۆڵ بکات".

هەروەها گوتی "لە ژووری جلگۆڕیندا لەگەڵ هەموو کەسێک قسە دەکات، بەڵام لەوانەیە بەهۆی زمانەوە ئاسانکاریی بۆ بڕەخسێت". ئارسەر هەروەها گوتیشی "من هاوڕێی ئەو نیم کە بچمەوە ماڵەوە و قاوەی لەگەڵ بخۆمەوە، بەڵام پەیوەندیمان باشە"

لەبارەی ئەوەی کامیان بە کاپتنی خۆی هەڵدەبژێری؟ وەڵامی ئارسەر روون نەبوو، ئەو گوتی "سەختە، لە یارییەکدا یەکێکیان پێنج گۆڵ تۆماردەکات و ئەوەی دیکەش هەمان شت دەکات، هەردووکیان سەرکردەی باشن، بەڵام من رۆناڵدۆ هەڵدەبژێم، پێکەوە یاری دەکەین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە