یونس مەحموود نهێنییەک ئاشکرا دەکات

18-01-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یونس مەحموود تۆپی پێی عێراق
A+ A-

رووداو - هەولێر 

یونس مەحموود، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق دەڵێت، پێشتر پۆستی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و وەزیری وەرزش و لاوانم رەتکردەوە.

میدیای عێراقی لێدوانێکی کاپتنی پێشووی عێراقی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێویستە لەمەودا تۆپی پێی عێراق لەسەر رێگەی راست بڕوات و پێویستە خولێکی تۆپی پێی پیشەگەرانە هەبێت، کە خولێک بێت داهات بهێنێت و پشت بە داهاتی وڵات نەبەستێت.

یونس مەحموود لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، پێویستە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەشێوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەن بەڕێوەببرێت، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات پێشتر پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی بۆ پێشنیازکراوە، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە، هەروەها یەکێک بووە لەو کەسانەی کە ناوی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقیش هێنراوە، بەڵام ئەو کارەی نەکردووە.

ئەم قسانەی یونس مەحموود لەکاتێکدایە کە ئەو لایەنگری عەدنان درجالە، کە لایەنی ناڕازی بوون لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق و هەر ئەوانیش بوونە هۆکاری ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەڵبوەشێتەوە و سەرجەم ئەندامەکانی دەستلەکاربکێشنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە