سێ یانەی گەورە ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەکەنە ئامانج
رووداو دیجیتاڵ
سێ یانەی گەورەی ئینگلتەرا لە رکابەریدان بۆ ئەوەی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا ببەنە یانەکەیان، یاریزانەکەش نایەوێت لە ریزەکانی ئەو یانەیە بڕوات.
بەهۆی ئەو ئاستبەرزەی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکە پێشکێشی دەکات، رافینیای بەرازیلی و ئەستێرەی یانە کەتەلۆنییەکە بووەتە ئامانجی یانە گەورەکان، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت "هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە دەکەن لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا."
رافینیا لەم وەرزە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا، بەدرێسی بلاوگراناوە 24 یاریی ئەنجامداوە 17 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 ئاسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.
یاریزانەکە پێشتر لە پرێمەرلیگ یارییکردووە و چێژ لە یارییکردن لەو خولەدا وەردەگرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نایەوێت بیر لە بەجێهێشتنی یانەکەی بکاتەوە.
بارسا ئامادەنییە دەستبەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانی، ببێت بەڵام خراپیی دۆخی داراییی یانەکە بەرپرسانی بارسا ناچار بکات بیر لە فرۆشتنی یاریزانە بەرازیلیەکە بکەنەوە.
گرێبەستی رافینیا لەگەڵ بارسێلۆنا تاوەکو هاوینی 2027 بەردەوام دەبێت، لە هاوینی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارۆی رحۆیشتنی یاریزانەکە بڵاوکرانەوەو یانەی تۆتێنهام زۆر هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی دەدا، بەڵام رافینیا ئامادەنەبوو بگەرێتەوەب ئینگلتەرا.