رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای ئەدیداس پێڵاوێکی تایبەت بۆ لامین یامال دروستدەکات و لیۆنێل مێسی پیرۆزبایی لێدەکات.
کۆمپانیای ئەدیداس، بریارییدا یەکەم پێڵاوی واژۆکراوی خۆی بۆ لامین دروست بکات بە ناوی ئەدیداس ئێف 50 ئێل وای 304.
لامین یامال بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕێت، دوای ئەوە لە ساڵی 2024 بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، هەم خوێندنەکەی لە قۆناخی ئامادەیی تەواوکرد، هەم نازناوی یۆرۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردەوە و دوای ئەوەش وەکو باشترین یاریزانی لاو خەڵاتی گۆڵدن بۆی پێدرا.
وەکو رێزێک بۆ بۆ کۆدی پۆستی شارەکەی لەسەر داوای لامین تەنیا 304 دانەی ئەو پێڵاوە تایبەتەی لامین یامال لەسەر ئاستی جیهان دەفرۆشرێت.
لیۆنێل مێسی، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە لامین یامال دەکات و دەڵێت "بردنەوەی ئەم دەستکەوتە تەنیا ئەنجامی بەهرەکەت نییە، بەڵکو ئەنجامی کارکردنی زۆر قوربانیدانەکەتە، شانازییەکی گەورەیە کە دەبیتە بەشێک لە مێسی +10، پیرۆزباییت لێدەکەم و هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم."
لامین یامال، لە دوایین یاریی بارسێلۆنا بەرامبەر یانەی لێگانێس تووشی پێکانبوو، بارسێلۆنا بەفەرمی راپۆرتی دەستەی پزیشکی یانەکەی بڵاوکردەووەتەوە و دەڵێت "لامین یامال، یاریزانی تیپی یەکەمی یانەکەمان، لە یاریی بەرامبەر یانەی لێگانێس لە پاژنەی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە."
بارسا لە راگەیێنراوەکەیدا دەڵێت "ئەو پشکنینانەی ئەم بەیانییە بۆ لامین یامال کراون، دەریانخستووە یاریزانەکە یامال لە بەستەری نێوان شانە و ریشاڵی پێشەوەی قاچیدا تووشی پێکانبووە و ئەگەری هەیە سێ تاوەکو چوار هەفتە لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ