ڤیدیۆ؛ پاڵەوانی ئەوروپا بۆ مۆندیال گەیشتە سعودیە

17-12-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مانچێستەر سیتی
مانچێستەر سیتی
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکان گەیشتە سعودیە و خۆی بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاریی ئامادەدەکات.
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یانە ئینگلیزییەکە، چەند کاژێرێک دوای لەدەستدانی دوو خاڵ لە پرێمەرلیگدا بەرامبەر یانەی کریستال پاڵاس گەیشتە شاری جددەی سعودیە و لەگەڵ گەیشتنیان یاریزانانی یانەکە چوونە شوێنی مانەوەیان.
 
مانچێستەر سیتی وەرزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا، بەشداریکردنەکەی لە مۆندیالی یانەکاندا لە قۆناخی پێشکۆتاییەوە دەستپێدەکات.
 
ئەمڕۆ ئێوارە و رۆژی دووشەممە یانە ئینگلیزییەکە دوو یەکەی مەشقی ئەنجامدەدات، رۆژی سێشەممە لە دووەم یاریی قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکاندا، مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یانەی ئوراوا رێدزی ژاپۆنی دەبێتەوە، کە یەکەمجارە پاڵەوانی ئەوروپا و پاڵەوانی ئاسیا لە مۆندیالی یانەکاندا بەرامبەر یەکدی یاریی دەکەن.
 
مانچێستەر سیتی ئەنجامەکانی وەکو پێویست نین و لە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، پێپ گواردیۆلا بەبردنەوەی نازناوی مۆندیالی یانەکان دەیەوێت قەرەبووی ئەو خراپییە بکاتەوە کە لە سەرەتای ئەم وەرزەوە پێی دەردەکەوێت.
 
یاریی نێوان هەردوو یانە ئینگلیزی و ژاپۆنییەکە شەوی سێشەممە کاژێر 21:00 دەکرێت، براوەی یارییەکە بەرامبەر براوەی یاریی نێوان هەردوو یانەی ئەهلی میسری و فلومینێنسی بەرازیلی یاریی دەکات بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی یانەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە