ڤان دایک خەڵاتێکی دیکەی بردەوە

17-12-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ڤێرجل ڤان دایک
A+ A-

رووداو - هەولێر

ڤێرجل ڤان دایک، بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول خەڵاتێکی دیکەی بردەوە، دوای ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیکرد.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی رایگەیاند، ڤان دایک لەلایەن دەستەی هاندەرانی تۆپی پێ لە ئینگلتەرا، وەک باشترین یاریزانی ساڵ لە پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا.

ڤان دایک بە 340 دەنگی هاندەران پلەی یەکەمی بردووەتەوە، دوای ئەویش رەحیم ستێرلینگ، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی دێت و پلەی دووەمی بەرکەوت.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە چەند رکابەرێکی بەهێزی هەبوو، لەوانەش سادیۆ مانێ، ئەستێرەی لیڤەرپوول، سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی تۆتێنهام، جەیمی ڤاردی، ئەستێرەی لێستەر سیتی و پیێر ئوبامیانگ، ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵ.

دوای بردنەوەی ئەم خەڵاتە ڤان دایک گوتی، سوپازگوزارم بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە و ئەمە بۆ من مانایەکی زۆری هەیە.

بردنەوەی ئەم خەڵاتە لەلایەن ڤێرجل ڤان دایک، لەکاتێکدایە کە یاریزانە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپاشی بردەوە، دوای ئەوەی بەسەر مێسی و رۆناڵدۆ سەرکەوت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە