روونی رەخنە لە ئارسن ڤینگەر دەگرێت

17-12-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن روونی-ئینگلتەرا
A+ A-
رووداو-هەولێر

وەین روونی یاریزانی یانەی ئێڤێرتۆنی ئینگلیزی رەخنە لە ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئارسیناڵ دەگرێت بەهۆی نەفرۆشتنی هەردوو  یاریزان ئالێکسیس سانچێز و مەسعود ئۆزێل .

روونی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی تۆک سپۆرت دەڵێت" هەردوو یاریزان دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لەگەڵ ئارسیناڵ گرێبەستەکانیان نوێنەکردەوە بۆیە بە ئاشکرا دەیانەوێت یانەکەیان جێبهێڵن".

یاریزانە 32 ساڵییەکە زیاتر دەڵێت" پێویستە ساڵی داهاتوو پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکانییان، ڤینگەر  ئۆزێل و سانچێز بفرۆشێت و بەو پارەیەی لەفرۆشتنی هەردوو یاریزانکە وەریدەگرێت، یاریزانی دیکە بکڕێت".

مەسعود ئۆزێل و ئالێکسیس سانچێز هەردوو یاریزان مانگی 1 ی ساڵی داهاتوو گرێبەستییان لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش هیچ کام لە یاریزانەکان گرێبەستییان نوێنەکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە