"چیرۆکی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتاییهاتووە"

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی لیڤەرپوول محەمەد سەڵاح
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کیس وینیس، سەرۆکی پێشووی جێبەجێکاری یانەی ئیڤێرتنی ئینگلیزی دووپاتیکردووەتەوە کە محەممەد سەڵاح، لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا یانەی لیڤەرپوول بەجێدەهێڵێت، لە کاتێکدا یانەکەی کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی هەواڵی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لەسەر هاندەرانی.
 
محەممەد سەڵاح لە سالی 2017ەوە لە لیڤەرپوول یارییدەکات و بەتۆمارکردنی 221 گۆڵ، بووەتە پێنجەم گۆڵکەری مێژوویی یانەکە.
 
سەرۆکی پێشووی جێبەجێکاری ئیڤێرتن دەڵێ، چیرۆکی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتاییهاتووە، من ئەم زانیارییانەم لە سەرچاوەکانی ناو یانەکەوە زانیوە و یانەکەش بەشوێن رێگەیەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی هەواڵەکە بەهاندەرانی بدات و کەمترین کاردانەوە بەدوای خۆیدا بهێنێت.
 
سەڵاح 99 ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کردووە لە لیڤەرپوول لە کاتێکدا 366 یاریی بۆ یانەکە کردووە.
 
وەک بەرپرسەکەی یانەی ئیڤێرتن باسیدەکات، لیڤەرپوول ئێستا کاردەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هەریەکە لە ڤێرجل ڤان دایک و ترێنت ئەلیکساندەر ئارنۆڵد، پاشئەوەی بابەتی نوێنەکردنەوەی گرێبەستی سەڵاح کۆتاییهات.
 
ئەو هەروەها دەڵێ، "لیڤەرپوول ئێستا پڕۆسەی پڕوپاگەندەی میدیایی ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی وردە وردە هاندەرانی یانەکە رابهێنێت لەسەرئەوەی کە کاری سەڵاح لە یانەکە کۆتاییهاتووە. ئارنی سلۆتی راهێنەریش لەمەودوا بۆچوونی زیاتر گوێلێگیراو دەبێت لە یانەکە، پاش ئەو سەرەتا باشەی لەگەڵ یانەکە پێشکێشی کرد".
 
لە چەند بۆنەیەکی جیاوازدا، سەڵاح ئاماژەی بەکۆتاییهاتنی ماوەی مانەوەی لە لیڤەرپوول داوە. لە دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ئەو گوتی، ئەمە ساڵی کۆتاییمە لەگەڵ تیپەکە.
 
سەڵاح هەروەها دوای سەرکەوتنی ماوەی رابردووی تیپەکەی بەسەر برایتن نووسی، "بەچاوپۆشین لەوەی روودەدات، هەرگیز هەستی خۆسی گۆڵ تۆمارکردن لە نێو ئانفێڵد لەبیر ناکەم".
 
میدیای سعودیە چەندینجار ئاماژەیان بەوەداوە کە یانەکانی خولی سعودیە لێبڕاوانە کاردەکەن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ سەڵاح و چەندین دەستەوارەی جیاوازیان پێشکێش کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە