تیم و تسیتسیپاس زڤێرێڤ و فێدێرێریان ده‌كرد
رووداو ـ هه‌ولێر
تێنسزانی نه‌مسایی دۆمینیك تیم خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی كۆتایی ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی توانی له قۆناخی پێش كۆتاییدا له ئه‌لیكسانده‌ر زڤێرێڤی تێنسزانی ئه‌ڵمانی بباته‌وه.
تیم به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر حه‌وت پێنج و شه‌ش سێ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و له یاری كۆتاییدا رووبه‌ڕووی ستیفانۆس تسیتسیپاس ده‌بێته‌وه.
ستیفانۆس تسیتسیپاسیش به بردنه‌وه له رۆجێر فێدێرێری تێنسزانی سویسری بلیتێكی یاری كۆتایی به‌ده‌ستهێنا.
بۆ بردنه‌وه له فێدێرێر، تسیتسیپاس ته‌نیا كاژێرێك و 36 خوله‌كی پێویست بوو، كه به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام شه‌ش سێ و شه‌ش چوار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.