رۆجێر فێدرێر دووچاری شكست بوو


رووداو – هه‌ولێر


له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی كۆتایی ساڵ له‌ له‌نده‌ن بۆ تێنس، كه‌ یاریزانانی ماسته‌رز تێیدا به‌شدارن، ئه‌مڕۆ ئێواه‌ رۆجێر فێدرێری مایسترۆی سویسری، له‌ قۆناخی پێشكۆتاییدا دووچاری شكست هات و نه‌یتوانی بگاته‌ یاریی كۆتایی.
شكسته‌كه‌ی فێدرێر به‌رامبه‌ر ئالێكسانده‌ر زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی بوو، به‌مه‌ش له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ ماڵئاوایی كرد.

زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی

زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی یارییه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ فێدرێر برده‌وه‌ و خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی.

ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش 7-5 و 7-6 بوو.

له‌ كۆی شه‌ش یاریی نێوانیاندا، فێدرێر و زڤێرێڤ هه‌ریه‌كه‌یان سێ یاری بردووه‌ته‌وه‌.

زڤێرێڤ له‌ یاریی كۆتایی چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و كیڤن ئاندرسۆنی یاریزانی ئه‌فریقای باشوور ده‌كات، كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ هه‌مان قۆناخ رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه‌.