لوکا مۆدریچ تا ساڵی داهاتوو دووردەکەوێتەوە


رووداو - هەولێر


لوکا مۆدریچ ئەستێرەی هەڵبژاردەی کرواتیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە یارییەکەی دوێنێ شەوی هەوڵبژاردەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یورۆی 2016 تووشی پێکان هات.

پزیشکی هەڵبژاردەی کرواتیا رایگەیاند، پێکانەکەی مۆدریچ شتێکی سەیرە و ئەو یاریزانە سێ تا پێنج هەفتە لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش رایگەیاندووە تا پشکنینە پزیشکییەکانی ئەمڕۆ دەرنەکەون هیچ شتێک دیار نییە.

لە ئەگەری دوورکەوتنەوەی مودریچ بو پێنج هەفتە، ئەو یاریزانە ناتوانێت تا سەرەتای ساڵی داهاتوو بەشداریی هیچ یارییەکی دیکە بکات، بەمەش لە پێکهاتەی یانەی ریال مەدرید دووردەکەوێتەوە بۆ پاڵەوانیەتیی جامی جیهانیی یانەکان.
  
 چاوەرواندەکرێت بەهۆی پێکانی مۆدریچەوە کارلۆ ئەنچیلۆتیی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بەشداری بە یارامێندی یان سامی خدێرا بکات لە یارییەکانی داهاتووی یانەکەی لە شوێنی ئەو یاریزانە کرواتییە.