هەواڵی خۆش بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا گەیشت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سەرۆکی بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا، هەواڵێکی خۆش دەداتە هاندەرانی یانەکە و دوو ئەستێرەی لاوی تیپەکە بۆ یارییکردن ئامادەن.
 
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی، رایگەیاند، دەستەی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا، بەفەرمی گڵۆپی سەوزی بۆ هەریەکە لە گاڤی و فێرمین لۆپێز هەڵکرد و هەردوو یاریزانەکە بۆ یارییەکانی داهاتووی یانەکە ئامادەن.
 
لە دوو رۆژی رابردوودا، هەردوو یاریزانەکە بە کۆمەڵ بەشدارییان لە مەشقەکانی یانەکەدا کردووە و بەشێوەیەکی ئاسایی دەرکەوتوون.
 
جگە لەوەش چاوەڕواندەکرێت هەر ئەمڕۆ راپۆرتی پزیشکی گەڕانەوەی دانی ئۆلمۆ دەربچێت و ئەو یاریزانەش بۆ یارییەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر یانەی سێڤییا ئامادەبێت.
 
لە مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەی بارسێلۆنا، هەریەکە لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و لامین یامالیش، بەشێوەیەکی ئاسایی مەشقیان کردووە و ئامادەن بۆ ئەو یارییە بەهێزەی گەڕی دەیەمی لالیگا.
 
بارسێلۆنا بە دەستپێکێکی زۆرباشدا تێدەپەڕێت، یانەکە لە سەرەتای وەرزەوە لە کۆی 9 یاریی لالیگا، 8 یاریی بردووەتەوە و لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە، سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری یاریزانەکانی تووشی پێکانبوون.
 
هاندەرانی بارسێلۆنا پێیانوایە بە گەڕانەوەی ئەو سێ یاریزانە، تیپەکەی فلیکی هێزێکی زیاتری دەبێت و باشتر دەتوانێت رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە