ڤیدیۆ؛ رێدز تامی یەکەم شکستی بە مان سیتی چەشت

17-10-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیڤەرپوول مانچێستەر سیتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لیڤەرپوول یەکەم شکستی بە مانچێستەر سیتی پاڵەوانی پرێمەرلیگ هێنا، کاتێک لە نێو یاریگەی ئانفێڵددا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
لە یاریی لووتکەی گەڕی یازدەهەمی خولی نایابی ئینگلتەرادا، لیڤەرپوول میوانداری مانچێستەر سیتی کرد و لە یارییەکەی پڕ لە جۆش و خرۆشدا، سەرکەوتن بووە بەشی یۆرگن کڵۆپ و یاریزانەکانی لەسەر حسابی پێپ گواردیۆلا و تیپەکەی.
 
محەممەد سەڵاح تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی 76ـدا تۆمارکرد، بەمەش هیوایەکی بۆ ژیانەوە بە لیڤەرپوول بەخشی، کە گەیشتە پلەی هەشتەم و ژمارەی خاڵەکانی کردە 13 خاڵ.
 
هاوکات ژمارەی خاڵەکانی مان سیتیش بە 23 خاڵ مایەوە و بە جیاوازی 4 خاڵ لە پێش ئارسناڵی پێشەنگەوە پلەی دووەمی ریزبەندیی گرتووە.
 
لەم یارییەدا چەندجارێک گرژی و تووندوتیزی لەنێوان یاریزانانی هەردوو یانەدا دروستبوو، بەتایبەتیش لەنێوان محەممەد سەڵاح و بێرناردۆ سێلڤادا، کە دواتر دەرکردنی یۆرگن کڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوول بە کارتی سووری لێکەوتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە