لە یەکەم گەڕی خولی کوردستان برایەتی و هەولێر لە دێربی هەولێر یاریدەکەن

17-10-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی نایابی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تیروپشکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان راکێشرا و لە گەڕی یەکەمدا یاری دێربی هەولێر دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی یانەکانی خولی نایابی کوردستان شێواز و خشتەی یارییەکانی خولی نایابی ئاشکرا کرد، لەیەکەم گەڕدا برایەتی و هەولێر بەرامبەر یەکدی یاریدەکەن.

شێوازی خولەکە بە دوو کۆمەڵە بەڕێوەدەچێت، لە هەر کۆمەڵەیەکدا هەشت یانە هەن و یارییەکان بەشێوازی چوون و هاتن دەکرێن، لە هەر کۆمەڵەیەکدا سێ یانە بۆ قۆناخی کۆتایی سەردەکەون و بەشێوازی خول یاری دەکەن و پاڵەوانی خول دیاریدەکرێت، هەروەها لە ھەر کۆمەڵەیەکدا دوو یانە بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکان دادەبەزن.

کۆمەڵەی یەکەم لە یانەکانی برایەتی، هەولێر، شێروانە، سۆران، سیروانی نوێ، چەمچەماڵ، هەڵۆ و زێرەڤانی پێکهاتووە.

کۆمەڵەی دووەمیش یانەکانی، دەربەندیخان، هندرێن، نەورۆز، زاخۆ، پێشمەرگەی سلێمانی، ئارارات، دهۆک و پێشمەرگەی هەولێر لەخۆدەگرێت.

رۆژی 26ـی مانگی 11ـی داهاتوو دەستپێکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە