ئەمڕۆی بۆندێسلیگا.. یەکەم و دووەم رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە

17-10-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بوندێسلیگا
A+ A-

رووداو دیجیتال

دوای 13 رۆژ وەستان بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەکانی هەڵبژاردەکانەوە، ئەمڕۆ خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا دەستپێدەکاتەوە و یاری لووتکە لە نێوان یەکەم و دووەمی ریزبەندییدا دەبێت.

ئەمڕۆ 7 یاری بەڕێوەدەچن، کە گرنگترینیان میوانداریکردنی لایپزیگی پێشەنگی ریزبەندییە لە لایەن ئۆگسبۆرگی دووەمەوە، لەسەر یاریگەی ئیمپۆلس ئەرێنا.

هەردووکیان کە 7 خاڵیان هەیە، لەم یارییەدا هەموو شتێک دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 3 خاڵەکە، بۆ خۆپاراستن لە مەترسی بایرن میونشن، کە خاوەنی 6 خاڵە، لە پلەی چوارەمدایە و ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی پێشەنگیی بوندێسلیگایە بە زووترین کات.

بایرن میونشن دەبێتە میوانی ئەرمینیا بیلێفێلدی دەیەم، هەوڵدەدات بەردەوامی بە سەرکەوتنەکانی بدات و دڵنیایی ئەوە بە هاندەرانی بدات کە ئەوەی لە یاری هۆفێنهامدا بەسەریهات دووبارە نابێتەوە و لە وەرزێکدا تەنیا جارێک روودەدات.

ئەمرۆ ئەرکی بۆرووسیا دۆرتموندی پێنجەمیش ئاسان نییە و دەبێتە میوانی هۆفێنهایم شەشەم، کە ئەمەی دوایی خاوەنی سەرکەوتنە گەورەکەی ئەمساڵە بەسەر بایرنی پاڵەوانی ئەوروپا و ئەڵمانیا، ئەگەرچی دوایین یاری خۆی بە فرانکفۆرت دۆڕاندووە.

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ:

هێرتا بەرلین - شتوتگارت 16:30
فرایبۆرگ - ڤێردێربرێمەن 16:30
ماینز - بایرلیڤەرکوزن 16:30
هۆفێنهایم - بۆرووسیا دۆرتموند 16:30
ئۆگسبۆرگ - لایپزیگ 16:30
ئەرمینیا بیلێفێلد - بایرن میونشن 19:30
بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ - ڤۆلفسبورگ 21:30

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە