باى باى سانتیاگۆ بێرنابیۆ



یانەی ریال مەدرید بیرۆکەی نوێکردنەوە یاخوود درووستکردنی یاریگەکی نوێ تاووتوێ دەکات لە جێگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئیسپانی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە،  یانەی ریال مەدرید لە هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی یاریگاکەی یانیش درووستکردنی یاریگەیەکی دیکە پەشیمان نەبووەتەوە.
 ئەو رۆژنامەیە باسی لە کۆمپانیایەکی نەوتیش کردووە کە رەنگە ئەرکی نۆژەنکردنەوە و پارەی پڕۆژەکە لە ئەستۆ دەگرێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە کۆمپانیای ئیپیکی نەوت، کە بارەگاکەی لە ئەبوزەبی ئیماراتە، دەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ریال مەدرید کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە کە ئیپیک ئامادەیە پارەی تێچووی پڕۆژەکە لە ئەستۆ بگرێت و بەمەش گرفتەکانی بەردەم ریال چارەسەر دەکات.

دیپۆرتیڤۆ زیاتر جەختی لەوەکردوەتەوە، کە تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی ملیارێک و دووسەد ملیۆن یۆرۆیە، یانەی ریال مەدرید تەنیا پێنچ سەد ملیۆن دەدات و ئەوەی دیکە لەلایەن کۆمپانیاکەوە دەدرێت، بەڵام بەو مەرجەی لە دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە بۆ ماوەی سێ ساڵی یەکەم ناوی یاریگەکە بگۆڕێت بۆ ئیپیک ستادیوم، بەمەش بۆ یەکەمجار لە دوای نزیکەی شەست ساڵ، ناوی سانتیاگۆ لە یاریگەکە جیادەکرێتەوە.