میلان و لیڤەرپوول بەیادەوەریی فایناڵی چامپیۆنزلیگەوە رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە



رووداو دیجیتاڵ

لیڤەرپوول و ئەی سی میلان، لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا، ئەمشەو رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یارییەکە کلاسیکۆیەکی مێژوویی نێوان دوو سەرکەوتووترین یانەی ئینگلیزی و ئیتاڵییە لە چامپیۆنزلیگدا.

یانەی لیڤەرپوول، ئەو یانەیەی پێشتر، شەش جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە و بە یەکێک لە سەرکەوتووترین یانەکانی مێژوو دادەنرێت لەو پاڵەوانێتییە، دوایینجار ساڵی 2019 توانی ئەو نازناوە لە یاریگەی میترۆپۆلیتانۆ لە مەدرید بەرزبکاتەوە، کاتێک بەدوو گۆڵی بێبەرامبەر لە تۆتێنهامی بردەوە، بەراهێنەرێکی نوێ و پێکهاتەیەکی زۆر نزیک لە پێکهاتەی وەرزی رابردوو، رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکات.
 
لیڤەرپوول لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لەژێر سەرکردایەتی ئارنێ سلۆتی راهێنەری نوێی یانەکە، لە چوار یاریدا سێ بردنەوە و دۆڕانێکی هەیە، ئەو یانەیە سەرەتایەکی نایابی هەبوو، بەڵام لە دوایین یارییدا یانەکە تووشی دۆڕانێکی چاوەڕواننەکراو بوو لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی نۆتینگهام فۆرێست بە گۆڵێکی بێبەرامبەر.
 
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیش بەهەمان شێوە بەڕاهێنەرێکی نوێوە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکات، پاوڵۆ فۆنێسکای راهێنەر، سەرەتایەکی باشی نەبووە لەم وەرزە، ئەو یانەیە لە چوار یاریدا تەنیا پێنج خاڵی بەدەستهێناوە و لە پلەی دەیەمی ریزبەندی سێری ئا دێت.
یانەکە 9 گۆڵی تۆمارکردووە و 6 گۆڵی لێ تۆمارکراوە و کریستیان پۆلیسیچ ئەستێرەی یانەکە زۆرترین گۆڵ و زۆرترین ئەسیستیشی کردووە لەم وەرزەدا.
 
ئەمشەو لە یاریگەی سانسێرۆ، ئەو دوو یانە مێژووییە بە تامی چامپیۆنزلیگێکی نوێ رووبەڕووی یەکدەبنەوە. یارییەکە کاژێر 22:00 بەکاتی باشووری کوردستان، ئەنجامدەدرێت و بەیەکێک لە گرنگترین یارییەکانی لووتکەی ئەم هەفتەیەی چامپیۆنزلیگ دادەنرێت.
 
میلان و لیڤەرپوول، پێشتر لە مێژوودا، چوارجار رووبەڕووی یەکبوونەتەوە کە دوو یارییان لە کۆتایی چامپیۆنزلیگ بووە و هەر یانەیەک جارێک نازناوەکەی بەبردنەوە لە رکابەرەکەی بەدەستهێناوە.
 
یارییەکانی نێوان ئەو دوو یانەیە:
 
2005 ساڵی
 
ئەی سی میلان 3-3 لیڤەرپوول
)لیڤەرپوول بە لێدانی یەکلاییکەرەوە)
 
ساڵی 2007 
 
ئەی سی میلان 2-1 لیڤەرپوول
 
ساڵی 2021
 
لیڤەرپوول 3-2 ئەی سی میلان
 
ساڵی 2021
 
ئەی سی میلان 2-1 لیڤەرپوول
 
 
پێشبینی دەکرێت ئەو دوو یانەیە بە ئاستێکی جیاوازەوە دەربکەون، بە تایبەت لەبەرئەوەی ئەزموونێکی دەوڵەمەندیان هەیە لە پاڵەوانێتیی چامپیۆنزلیگدا.
 
پێکهاتەی پێشبینی کراوی هەردوو یانە:
 
ئەی سی میلان
 
مایک ماینان
تیۆ هێرناندێز
فێکایۆ تۆمۆری
ستراهینجا پاڤلۆڤیچ
داڤید کالابریا
رێیندەرز
یوسف فۆفانا
کریستیان پۆلیسیچ
رافایل لیاو
لۆفتوس چیک
ئالڤارۆ مۆراتا
 
 
لیڤەرپوول
 
ئالیسۆن بێکێر
ئەلیکساندەر ئارنۆڵد
جارێل کوانسا
ڤێرجل ڤان دایک
کۆنستانتینۆس تسیمیکاس
رایان خراڤینبێرگ
ئالێکسیس ماک ئالیستەر
محەممەد سەڵاح
دۆمینیک سۆبۆسلای
کۆدی گاکپۆ
داروین نونیێز
 
ئەو دوو یانەیە ئەمشەو جەنگی سێ خاڵی گرنگ دەکەن لە دەستپێکی وەشانی نوێی چامپیۆنزلیگ. چاوەکان هەمووی لەسەر یاریگەی سانسێرۆ دەبن بۆ یەکەم تاقیکردنەوەی هەردوو یانە بەڕاهێنەرانی نوێوە، لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکە.