ڤیدیۆ؛ دی یۆنگ 3 خاڵی بۆ ئایندهۆڤن بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

 

لوک دی یۆنگ، سەرکردایەتی یانەی ئایندهۆڤنی کرد و 4-0 شکستێکی قورس بەسەر میوانەکەیدا، ئێن ئی سی نیمگندا هێنا.
 
لە خولەکی سی و حەوت، دی یۆنگ گۆڵی یەکەمی ئایندهۆڤنی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی سی و هەشت، نوا لانگ گۆڵی دووەمی تیپی خاوەن یاریگەکەی تۆمارکرد.
 
لوک دی یۆنگ سوودی لە لێدانێکی سزا وەرگرت و لە خولەکی چل و نۆدا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.
 
ناوبژیوان لێدانی سزای دووەمی لە بەرژەوەندی ئایندهۆڤن هەژمارکرد، و لە خولەکی هەشتا و حەوتدا گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد.
 
ئایندهۆڤن بە کۆکردنەوەی دوانزە خاڵ لە چوار یارییدا گەیشتە پێشەنگی خولەکە و بە خاڵێک لە پێش فاینۆردی دوومەوەیە. نیمیگن بە 4 خاڵ لە پێنج یارییدا لە پلەی سێزدەمدایە.