ڤیدیۆ؛ دیماریا بەردەوامە لە سەرکردایەتیکردنی سەرکەوتنەکانی بێنفیکا

رووداو دیجیتاڵ

 

ئانخێل دیماریا، جارێکی دیکە سەرکردایەتی بێنفیکای کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی نوێ و سێ خاڵی نوێ.
 
لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی پۆرتوگالدا، بێنفیکا بووە میوانی یانەی ڤیزێلا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێیبردەوە.
 
لە خولەکی نۆی یارییەکەدا پێتار موسا گۆڵی یەکەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
 
ئانخێل دی ماریای ئەرجەنتینی لە خولەکی سی و نۆدا بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی دووەمی بێنفیکای تۆمارکرد.
 
لە گێمی دووەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ڤیزێلا هەژمارکرد، سامۆ سوودی لە لێدانی سزاکە وەرگرت و لە خولەکی 70 گۆڵێکی بۆ تیپی خاوەن یاریگا تۆمارکرد.
 
لە خولەکی هەشتا و پێنجدا، ئانخێل دی ماریا هەلێکی لەدەستدا، بەڵام یارییەکە بە بردنەوەی بێنفیکا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات.
 
بەهۆی ئەو بردنەوەیە، بێنفیکا بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پێنج یارییدا گەیشتە پلەی دووەمی ریزبەندیی و خاڵێک لەدوای پۆرتۆی پێشەنگەوەیە.
 
لە کاتێکدا ڤیزێلا لە پێنج یارییدا بە چوار خاڵ لە پلەی سیازدەمدایە.