یانەی خانزاد میدالیای زێری تونسی بردەوە

رووداو - هەولێر

 یانەی خانزاد بەشداریی پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی تونس کرد و میدالیای زێڕیان بردەوە.

شەتڕەنجزانانی خانزاد ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و سێ میدالیای جۆراوجۆرییان بردەوە. 

لەسەر ئاستی کوڕان پۆڵا ئازاد میدالیای زێری لە مل کرا، هەروەها مستەفا کەمال میدالیای زیوی بردەوە، لەسەر ئاستی کچانیشدا پەروا پشتیوان میدالیای بڕۆنزی بردەوە. 

پاڵەوانیەتییەکە بە بەشداریی 250 شەتڕەنجزانی وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا لەگەڵ ئەفریقا بوو، کە یارییەکانی ماوەی هەشت رۆژ بەردەوامبوو.