رۆحی یانەی نیس لەدەست بالۆتێلییە

17-09-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن نیس خولی فەرەنسی
A+ A-

رووداو – هەولێر

یانەی نیس جارێکی دیکە سەرکەوتنی بەدەستهینا و سەرکەوتنی ئەمجارەشی بەسەرکردایەتی ماریۆ بالۆتیلی بوو.

لە گەڕی شەشەمی خولی فەرەنسیدا، یانەی نیس لەسەر یاریگای دی لا رۆت، بووە میوانی یانەی رین و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێوەڵام لێبردەوە.

گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ لەنێوان هەردوو یانەدا کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا و 10 خولەک پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە، ماریۆ بالۆتێلی فریای یانەکەی کەوت و تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد و سی خاڵی گرنگی بەخشیە یانەکەی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە