پێكانهى رافینیا گومانى هه‌یه
رووداو -سلێمانى
پێكانهى رافینیا ئالكانتاراى برازیلى و یاریزانى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى مه‌ترسیدار نیه‌و بڕیاره ئه‌مرۆش پشكنینى بۆ ئه‌نجام بدرێت .
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه ئیسپانیه شه‌وى رابردوو له یاری یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر رۆما له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كان به‌ر نهیگۆلانى یاریزانى رۆما كه‌وت و برایه ده‌ره‌وه‌ى یاریگا سه‌ربارى ده‌نگۆى قورسى پێكانه‌كه‌ى به‌ڵام پێشبینى دووركه‌وتنه‌وه‌ى زۆرى ناكرێت .
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى بڵاویكردۆته‌وه،رافینیا ئه‌مرۆ پشكنینى موگناتیسى بۆ ده‌كرێت به‌ڵام پێشتر پشكنینى سه‌ره‌تاى بۆ كراوه‌و ئه‌نجامه‌كانیش بۆ ئه‌و یاریزانه‌و یانه‌كه‌ى دڵخۆش بووه .
هه‌رچى رۆژنامه‌ى ماركایه دژى هه‌واڵه‌كه‌ى سپۆرت وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه ئه‌و یاریزانه نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ى به په‌له‌ى بۆ ده‌كرێت و تا كۆتایى وه‌رزیش ناتوانێت بگه‌رێته‌وه .