ڤیدیۆ؛ هانزی فلیک: بارسێلۆنا تیپێکی بەهێزی هەیە

رووداو دیجیتاڵ

 

هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاریی یەکەمی لە لالیگادا، کە ئەمشەو دەبێتە میوانی ڤالێنسیا، دووپاتیکردەوە کە تیپێکی باشیان هەیە، بەڵام دانی بەوەشدا نا کە یاریی یەکەم بۆ خۆی ستافەکەی، کە نوێن لە لالیگادا، زەحمەت دەبێت.
 
ئەمەی خوارەوە پوختەی قسەکانی راهێنەرە ئەڵمانییەکەی یانەی بلاوگرانایە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاریی ڤالێنسیا و بارسێلۆنا:
 
بەڕاستی بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی یارییەکەمانین لە ڤالێنسیا، چونکە دەزانم هەمیشە کەشێکی تایبەت لە ڤالێنسیا هەیە، بەڵام من و ستافی تەکنیکی لێرە لە لالیگادا نوێین. زۆر بەپەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەم، کە بێگومان یاریی یەکەم زۆر قورس دەبێت، چونکە ڤالێنسیا بە چڕییەکی زۆرەوە یاری دەکات.
 
دانی ئۆلمۆ ئێستا لە دۆخێکی گونجاودا نییە بۆ ئەم یارییەی، ئەو بژاردەیەکی بەردەستمان نییە، ئامادەکارییەکانی زۆر درەنگ دەستیپێکرد و دەبێت ئاگاداری بین، چونکە ئەوە بۆ ئێمە گرنگە یاریزانەکان لە دۆخێکی باشدابن. هیچ پێکانێکمان نییە، ئەوە گرنگترین شتە بۆ ئێمە، چونکە یاریزانی کوالیتی بەرزمان هەیە.
 
کاتێک لێرە واژۆم بۆ بارسێلۆنا کرد، دەمزانی ئەوەندە ئاسان نابێت. بەڵام متمانەی تەواوم بە یانەکە هەیە و باوەڕم پێی هەیە. بەڵام ئێستا دڵخۆشم بەو شتانەی یاریزانەکانم پیشانی دەدەن. کاتێک دەبینیت یاریزانە پێکراوەکان چۆن دەگەڕێنەوە دڵخۆش دەبی، پێموایە تیپێکی زۆر بەهێزمان هەیە.