رووداو دێجیتاڵ
هانزی فلیک، راهێنەری نوێی یانەکە لەگەڵ دەستبەکاربوونی چەندین گۆڕانکاڕی لە یانەکە کردووە و هەر لە ئێستاوە بووەتە جێی سەرنجی رۆژنامەڤانان بەوەی بە زوویی خۆی لەگەڵ لۆژیکی یانەکە گونجاندووە و دەیەوێت بە زوویی یانەکە بخاتەوە سەرپێی خۆی.
جیاوازی نێوان فلیک و چاڤی هێرناندێز لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکان؟
چاڤی هێرناندێز لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکان هەمیشە کەم و کوڕییەکانی یانەکەی باس دەکرد و بە بەردەوامی نەنگییەکانی یانەکەی بۆ رۆژنامەڤانان دەدرکاند، لەسەروو هەموو ئەوانەوە چاڤی، تیپەکەی بەوە ناوزەند دەکرد کە ناتوانێ رکابەری یانە گەورەکان بکات و بە تایبەت ریال مەدرید.
یەکێك لە لێدوانەکانی چاڤی، کاتێك راهێنەری بارسا بوو: باری دارایی بارسا یارمەتیدەری ئەوە نییە بتوانین رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی گەورە بکەین، دەبێت هەرچۆنێک بێت یانەکە بتوانێ لە رووی داراییەوە ئامادەبێت و یاریزان بگوازێتەوە.
نوێترین لێدوانی هانزی فلیک: ئێمە تیپێکی تۆکمەمان هەیە و هیچ پێکانێکمان نیە ، هەر لەو رۆژەوەی گرێبەستم لەگەڵ بارسێلۆنا کردووە، دڵنیابووم لەوەی باشترین تیپمان هەیە و دەتوانین رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان بکەین.
لێرەدا جیاوازی نێوان هەردوو راهێنەرەکەمان بۆ روون دەبێتەوە، هانزی فلیک دەیەوێت لە ریگەی رۆژنامەڤانانەوە گوشار لەسەر یاریزانەکانی کەم بکاتەوە و هەموو کێشەکانی یانەکەی هەر لەناو یانەکەدا چارەسەر بکات.
هانزی، هەوڵی چارەسەرکردنی چ کێشەیەکی وەرزی رابردووی یانەکە دەدات؟
یانەی بارسێلۆنا، بە درێژایی وەرزی رابردوو بەدەست کێشەی زۆری ژمارەی کارتە رەنگاوڕەنگەکان دەیناڵاند، بە هۆی ئەوەی 22
یاریزانی یانەکە 122 کارتی زەرد و چوار کارتی سورییان بەروودا بەرزکراوەتەوە. چاڤی هێرناندێزی راهێنەریش بەدەر نیە لەو
کارتە رەنگاورەنگانە و 24 کارتی زەرد و سێ کارتی سووریی بەروودا بەرزکرا.
هانزی فلیک، بۆ ئەوەی ئەوکێشەیە چارەسەربکات، لە کاتی راهێنانەکاندا دوو تیپ دروست دەکات و خۆشی رۆڵی راهێنەر دەبینێت،
هەر یاریزانێک رەخنە لە ناوبژیوان بگرێت، ئەوا بۆ ماوەی 7 خولەک سزادەدرێت و لە یارییەکە دووردەخرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ