سعودیە ئەمجارە سوپرایزێکی گەورەتری پێیە

17-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خولی سعودیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە بیر لەوە دەکەنەوە یانەیەکی وڵاتەکەیان بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا بکات.
 
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی کۆریێری دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی، بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بەفەرمی داوایەک ئاراستەی بەرپرسانی تۆپی پێی ئەوروپا بکەن، بۆ رێگەدان بە بەشداریکردنی پاڵەوانی خولی سعودی لە چامپیۆنزلیگدا.
 
راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، گۆڕینی شێوازی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی و زیادکردنی ژمارەی یانەکانیان بۆ 36 یانە و ئەنجامدانی یارییەکان بەشێوەی خول کە رێگەدەدات هەر یانەیەک 8 یاری بکات، هەلی ئەوە بە پاڵەوانی خولی سعودی دەدات بۆ ئەوەی لە چامپیۆنزلیگدا هاوشانی یانە گەورەکانی ئەوروپا یاریی بکات.
 
راپۆرتەکە دەڵێت ئەم بیرۆکەیە چەند بەربەستێکی دێتە پێش، لەکاتێکدا ئەوە هەلی یانەیەکی ئەوروپایە بۆ ئەوەی بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکات و لە ئەگەری پەسەندکردنی بیرۆکەکە، یانە سعودییەکە کورسیی یانەیەکی ئەوروپی بۆ خۆی دەبات.
 
یەکێکی دیکە لە کێشەکان ئەوەیە کە یانەکانی ئەوروپا هەمووی پابەندکراون بە یاساکانی یاریی خاوێن، بەپێچەوانەوە لە سعودیە ئەمە نییە، جگە لەوەش مەودای ئەنجامدانی گەشتەکان لەنێوان ئەوروپا و ئاسیا کە هەموو هەفتەیەک دەبێت بکرێن بەربەستێکی دیکە دروستدەکەن.
 
بەپێی راپۆرتەکەی کۆریێری دێللۆ سپۆرت، ئەم بیرۆکەیە بۆ باشتر پێشاندانی تۆپی پێی عەرەبی و ریکلامکردنە، بەڵام زۆر زەحمەتە بیرۆکەکە جێبەجێ بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).