یانەی شورتە دێتە هەولێر

17-08-2022
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن یانەی شورتە هەولێر
A+ A-
رووداو هەولێر 

یانەی شورتەی عێراقی، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی یانە نایابەکانی عێراق، کەمپێکی راهێنان لە شاری هەولێر دەکاتەوە. 
 
دوای ئەوەی وەرزی رابردوو یانەی شورتە بەسەرکردایەتی موئمن سلێمان راهێنەری میسری نازناوی خولی نایابی عێراقی بەدەستهێنا، تیپەکە ماوەی هەفتەیەکە لە شاری بەغدا دەستی بە راهێنان بۆ وەرزی نوێی خولی عێراق کردەوە.
 
ئەمساڵ یانەی شورتە دوو ئامانجی گەورەی لەپێشە، یەکەمیان پارێزگاریکردن لە قەڵخانی خولەکە و هێشتنەوەی نازناوی خولی نایابی عێراق لەنێو دەستی خۆیان، دووەمیان بەشداریکردنە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، پلانی یانەکە کردنەوەی کەمپێکی راهێنان بوو لە میسر یان تورکیا، بەڵام لەسەر داوای راهێنەر کەمپەکە گواسترایەوە شاری هەولێر. 
 
حوسێن خوراسانی، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی شورتە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند "رۆژی هەینی داهاتوو تیپەکەمان دەگاتە شاری هەولێر و راستەوخۆ راهێنانەکان دەستپێدەکەن، راهێنەر و ئێمەش هەولێرمان زۆر پێگونجاوە بۆ ئەوەی تیپەکەمان راهێنانەکانی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدات بۆ رکابەرییەکانی وەرزی نوێ". 
 
لە مێرکاتۆی هاوینەی خولی نایابی عێراق عێراقدا، یانەی شورتە گرێبەستی لەگەڵ 7 یاریزان واژۆکردووە، بەرپرسانی یانەکەش لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە بەردەوامن. 
 
خوراسانی ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە لەسەر ململانێی خولی عێراق بەردەوامدەبین، ئەو یاریزانە نوێیانەش لەسەر داوای راهێنەر گرێبەستیان لەگەڵ واژۆکراوە". 
 
یانەی شورتە یانەیەکی جەماوەری شاری بەغدایە، لە 1932 دامەزراوە، خاوەن 5 نازناوی خولی نایابی عێراقە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).