بەفەرمی.. داڤید سیلڤا گەڕایەوە لالیگا

18-08-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتال 

داڤید سیلڤا، ئەستێرەی تۆپی پێی ئیسپانی جارێکی دیکە گەڕایەوە لالیگا و بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال سۆسیدادەوە کرد.

لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا، یانەی ریال سۆسیداد هەواڵی پەیوەندیکردنی داڤید سیلڤای یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی بە ریزەکانییەوە بڵاوکردەوە، گرێبەستەکەش بە خۆڕایی دەبێت بۆ ماوەی دوو ساڵ.

 

دوای ئەوەی 10 ساڵ یاریی بۆ یانەی مانچێستەر سیتی کرد، سیلڤای تەمەن 34 ساڵان گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنس کۆتاییهات و بۆی نوێنەکرایەوە، ئەو یاریزانە زۆر نزیکبوو لە پەیوەندیکردن بە یانەی لازیۆی ئیتالییەوە، بەڵام لە کۆتاییدا گەڕایەوە بۆ ئیسپانیا و بۆ ماوەی دوو ساڵ پەیوەندیکرد بە ریال سۆسیدادەوە.

داڤید سیلڤا پێش ئەوەی رووبکاتە مانچێستەر سیتی، یاریزانی یانەی سێڤییا بوو، دوو وەرزیش یاری بۆ یانەکانی سێلتا ڤیگۆ و ئیبار کردبوو، لەگەڵ هەڵبژاردەی لارۆخای ئیسپانیش 125 یاری ئەنجامداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە