پۆل پۆگبا:مه‌ی ناخۆمه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌م لێی قه‌ده‌خه كردووم
له هه‌ڤپه‌یڤینێكی جوان و جیاوازدا، كه پۆل پۆگبای ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی خۆی ئه‌نجامداوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌وادار و هانده‌رانی پرسیاریان لێكردووه و ئه‌ویش وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه، ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ره‌نسا، باسی چه‌ندین نهێنی ژیانی خۆی كردووه. (رووداوی وه‌رزشی) به‌شێكی ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه ده‌كاته كوردی:
هه‌وادار: خۆشترین ساتی تۆ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد كامه‌یه؟
پۆل پۆگبا: بردنه‌وه‌ی جامی یۆرۆپالیگ.
هه‌وادار: كێ گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژیانته‌وه هه‌بووه؟
پۆل پۆگبا: خوای گه‌وره. من له هه‌موو شت و هه‌موو كارێكم ته‌نیا پشت به خوای گه‌وره ده‌به‌ستم.
هه‌وادار: داهاتووی خۆت له‌دوای 3 ساڵی دیكه له كوێ ده‌بینی؟
پۆل پۆگبا: هیوادارم تاوه‌كو سبه‌ینی بژیم و نه‌مرم.
هه‌وادار: باشترین شت بۆ تۆ له یاریكردن له مانچێسته‌ر یونایتد چییه؟
پۆل پۆگبا: باشترین شت ئه‌وه‌یه كه بۆ باشترین یانه‌ی ئینگلته‌را یاری ده‌كه‌م.
هه‌وادار: چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌كاندا ده‌كه‌ی؟
پۆل پۆگبا: به پشتگوێخستنیان.
هه‌وادار: سه‌ره‌تا له كام شوێنی یاریگه یاریت ده‌كرد؟
پۆل پۆگبا: سه‌ره‌تا وه‌ك هێرشبه‌ری ژماره 9 یاریم ده‌كرد.
هه‌وادار: پاڵه‌وانه‌كانت له تۆپی پێ كێن؟
پۆل پۆگبا: رۆناڵدینیۆ، كاكا، رۆناڵدۆی دیارده، زیدان و مارادۆنا
هه‌وادار: بیری چ شتێكی یوڤێنتۆس ده‌كه‌ی؟
پۆل پۆگبا: بێگومان بیری ئاهه‌نگگێڕانی وه‌رزی رابردووى به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیتاڵیا ده‌كه‌م.
هه‌وادار: هیچ نهریتێكت هه‌یه به‌ر له یارییه‌كان بیكه‌ی، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان ده‌ست له پێڵاوی راستیان ده‌ده‌ن به‌ر له چه‌پ؟
پۆل پۆگبا: نه‌خێر، من ته‌نیا دوعا ده‌كه‌م و له خوا ده‌پاڕێمه‌وه سه‌ركه‌وتووبم.
هه‌وادار: پێتوایه هاتنی ماتیچ ئازادییه‌كی زیاترت ده‌داتێ له‌نێو یاریگه‌دا؟
پۆل پۆگبا: هیوادارم وابێت، به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌سته به ته‌كتیكی راهێنه‌ر.
هه‌وادار: تۆ حه‌زده‌كه‌ی گۆڵی بردنه‌وه‌ی خولی ئیتاڵیا بكه‌ی یان ئه‌سیستی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ؟
پۆل پۆگبا: هه‌ردووكیان.
هه‌وادار: ده‌مه‌وێ پێكه‌وه مه‌ی بخۆینه‌وه؟
پۆل پۆگبا: سوپاس، من نایخۆمه‌وه، چونكه ئایینی من ئه‌وه‌ی لێ قه‌ده‌خه كردووم.
هه‌وادار: كێ خۆشه‌ویستترین كه‌سی تۆیه؟
پۆل پۆگبا: دایكم.