ڤیدیۆ؛ لوندگارد یەکەمی ئیندیکار بوو

رووداو دیجیتاڵ

کریستیان لوندگارد، شۆفێری دانیمارکی رۆژی یەکشەممە لەسەر تراکی کاندا، توانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانێتی هۆندا ئیندی تۆرۆنتۆ بەدەستبێنێت.
 
لوندگارد بەم بردنەوەیە یەکەم سەرکەوتنی لە وەرزی 2023ـی ئیندیکار بەدەستهێنا.
 
شۆفێری دانیمارکی پێشبڕکێکەی بە پلەی یەکەم دەستپێکرد، بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆی سەرکێسییەکی شکستخواردوو لەلایەن هەردوو شۆفێری نیوزیلەندی سکۆت مەکلاوفلین و سکۆت دیکسۆن سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
ئەلێکس بالۆی پێشەنگی ریزبەندیی گشتیی پیشبڕکێی ئیسپانیا پلەی دووەمی بەدەستهێنا، سەرەڕای ئەوەی لە پلەی 15ـی پێشبڕکێیەکەدا دەستیپێکرد و باڵێکی پێشەوەی تێکچوو بوو. 
 
کۆڵتۆن هێرتا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، بەو پێیەی شۆفێرە ئەمریکییەکە یەکەم چوونە سەر ستەیجی بردنەوەی خۆی لەم وەرزەدا مسۆگەرکرد.