ڤیدیۆ؛ یاریزانەکەی بارسێلۆنا سەرکەوتنی بۆ پارانێنسێ بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

لە گەڕی 15ـی خولی تۆپی پێی بەرازیلدا، یانەی ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی باهیای بردەوە.
 
ڤیتۆر رۆکی، کە بارسێلۆنا لەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵدا کردووە، لە خولەکی 24 گۆڵی یەکەمی بۆ پارانێنسێ تۆمارکرد.
 
یاریزانە تەمەن 18 ساڵەکە بەردەوام دەبێت لە یاریکردن لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ پارانێنس بەر لەوەی لە ساڵی داهاتوودا بچێتە پایتەختی کەتەلۆنیا.
 
گۆڵی دووەم دوای 11 خولەک لەلایەن ئێریکەوە تۆمارکرا.
 
لە خولەکی 62 ئارتۆرۆ ڤیداڵی یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا وەک یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگا.
 
یاریزانە چیلییە تەمەن 36 ساڵەکە، لە ساڵی 2018 تاوەکو 2020 لە ئیسپانیا یاری کردووە.
 
بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانی ئاتلێتیکۆ پارانێنسێ گەیشتە 23 خاڵ و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندیدایە، باهیاش بە 13 خاڵ لە پلەی شانزەی ریزبەندی خولەکە مایەوە.