ڤیدیۆ؛ بۆکا جونیۆرز سەرکەوتنی بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بۆکا جونیۆرز خۆی گەیاندە پلەی هەشتەم لە ریزبەندیی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا لە لاپلاتا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خیمناسیای بردەوە.
 
بۆکا پێش کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم بە شەش خولەک گۆڵی پێشکەوتنی بەدەستهێنا، کاتێک گیلەرمۆ فێرناندێز پاسێکی گەیاندە میگێل مێرینتێل و توانی گۆڵ بکات.
 
لە نیوەی دووەمدا، لە ماوەی دوو خولەکدا، ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی بۆکا جونیۆرز یەکلایی بووەوە، کاتێک کریستیان مەدینا لە خولەکی 74 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، دواتر داریۆ بینێدیتۆ لە خولەکی 76 گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و سێ خاڵەکەی مسۆگەرکرد.
 
خیمناسیا توانی گۆڵێک بکات، کاتێک رۆدریگۆ کاستیلۆ سوودی لە هەڵەیەکی هێڵی بەرگری بۆکا وەرگرت و بە لێدانێکی سەری لێدا و تاکە گۆڵی تیپەکەی تۆمارکرد، بەڵام تیپەکەی لە پلەی بیستەمی ریزبەندییەکەدا مایەوە.