پرێمه‌رلیگ بۆ به‌كارهێنانی سیستمی ڤار ئاماده‌یه‌

17-07-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن خولی نایابی ئینگلته‌را ڤار
A+ A-


رووداو – هه‌ولێر

ریچارد ماسترز  سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كاتیی خولی نایابی ئینگلته‌را رایگه‌یاند، پرێمه‌رلیگ ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ به‌كارهێنانی سیستمی "ڤار" به‌ ته‌واوی ئاماده‌یه‌.

ریچارد ماسترز گوتی: "نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ سیستمی ناوبژیوانی یاریده‌ده‌ر "ڤار" له‌ جیهانی تۆپی پێدا به‌كارده‌هێنرێت، ئێمه‌ش هێشتا به‌كارمان نه‌هێناوه‌ و ئه‌مساڵ به‌كاری دێنین، چونكه‌ ویستمان به‌ ته‌واوی بۆ ئه‌و سیستمه‌ ئاماده‌بین، ویستمان كاتێك رۆژانی شه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك یاریی له‌ خولی ئینگلته‌را به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن، مامه‌ڵه‌یه‌كی باشی له‌گه‌ڵ بكه‌ین".

گوتیشی: "ویستمان ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌مان هه‌بێت، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه‌ مه‌شقیان كردووه‌، پێشموایه‌ ئه‌مه‌ زیاده‌یه‌كی باشه‌".

سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كاتیی خولی نایابی ئینگلته‌را هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و سیستمه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك به‌كاربهێنین، كه‌ كاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان و بیرۆكه‌كانی تۆپی پێی ئینگلیزی نه‌بێت، كه‌ به‌ خێرایی و به‌هێزیی زۆر ناسراوه‌، ئێمه‌ نامانه‌وێت ئه‌وه‌ بگۆڕێت و ده‌مانه‌وێت بڕیاره‌كان گرنگ و دروست بن، بۆیه‌ پێموایه‌ ئێستا كاتێكی گونجاوه‌ بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و سیستمه‌ له‌ ئینگلته‌را".

خولی نایابی ئینگلته‌را "پرێمه‌رلیگ" بۆ وه‌رزی نوێ، له‌ 9ی ئابی داهاتوو به‌ یاریی نێوان لیڤه‌رپوول و نۆریچ سیتی ده‌ستپێده‌كات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە