له یاری كردنه‌وه‌ی جامی پاڵه‌وانانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مساڵدا، یانه‌ی فیۆرێنتینای ئیتالی توانی له یانه‌ی چیڤاس دی گوادالاهارای مه‌كسیكی بباته‌وه.
له‌و یارییه‌دا كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، فیۆرێنتینا دوای پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز توانی به 2 ـ 1 له گوادالاهارا بباته‌وه.
یانه مه‌كسیكییه‌كه له خوله‌كی 25 به گۆڵێك پێشكه‌وت، كه خافێر لۆپێز تۆماریكرد.
دوای ته‌نیا دوو خولهك، فیۆرێنتینا له رێگه‌ی جیۆڤانی سیمیۆنییه‌وه گۆڵی یه‌كسانبوونی به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی 36دا گوادالاهارا ده‌رفه‌تێكی زێڕینی له‌ده‌ستدا، كاتێك ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هه‌ژماركرد و ئالان بۆلیدۆ نه‌یتوانی گۆڵ بكات.
له خوله‌كی 52 ریكاردۆ سۆتێل گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ فیۆرێنتینا تۆماركرد و سه‌ركه‌وتن بووه به‌شی یانه ئیتالییه‌كه.
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه دۆستانه‌یه و ساڵانه به به‌شداری چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره له چه‌ندین وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ساڵی رابردوو یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
له پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵدا 11 یانه به‌شدارن، كه 10 له ئه‌وروپان و بریتین له میلان، ئارسیناڵ، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، بایرن یموشن، فیۆرێنتینا، ئینته‌رمیلان، یوڤێنتوس، مانچێسته‌ر یوناتید، ریال مه‌درید و تۆتێنهام، هه‌روه‌ها یانه‌ی چیڤاز گوادالاهارای مه‌كسیكیش به‌شداره.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ