چیرۆكى بوونه‌ پاڵه‌وانى رۆجێر فێدرێر له‌ وێمبڵدۆن


رووداو -هه‌ولێر 
 
بۆ جاری هەشتەمین لە مێژووییدا رۆجێر فێدرێر بووە پاڵەوانی تێنسی وێمبڵدۆن لەسەر ئاستی کوڕاندا، دوای بردنەوەی لە مارین شیلیچی تێنسزانی کرواتی، لە یارییەکەدا شیلیچ بە پێکانەوە یارییەکەی تەواوکرد دوای ئەوەی چەند جارێک لەلایەن پزیشکانییەوە چارەسەری بۆکرا.


لە کۆمەڵەی یەکەمی یارییەکەدا کەوتنێکێ شیلیچ، بووە هۆی پێکانی یاریزانە کڕواتییەکە و رۆجێر لەم کۆمەڵەیەدا بە ئەنجامی شەش سێ براوە بوو، مارینیش توڕەیی پێکانەکەی بە رێکت و کورسی یاریگاکەدا رشت.

لە کۆمەڵەی دووەمدا شیلیچ بەهۆی پێکانەوە نیازی کشانەوەی هەبوو لە یارییەکەدا، بەڵام پزیشکان چارەسەری خێرایان بۆ کرد، لەگەڵ بەردەوامبوونیشییدا 
رۆجێر سوودی لە پێکانی یاریزانی بەرامبەری وەرگرت و ئەم کۆمەڵەیەی بە ئاسانی و بە ئەنجامی شەش یەک بردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەمدا جارێکی دیکە پێکانی تێنسزانە کڕواتییەکە سەریهەڵدایەوە، بەڵام پزیشکەکان ئەمجارەش چارەسەریان بۆکرد، لەم کۆمەڵەیەکدا مارین کەمێک بەرگریکرد، بەڵام مایسترۆ هێزی خۆی پیشاندایەوە و ئەم کۆمەڵەیەشی بە ئەنجامی شەش چوار بردەوە و یارییەکەی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە.

بە بەدەستهێنانی ئەم نازناوە، فێدێرێر بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا، کە تا ئێستا هیچ یاریزانێک ئەم ژمارەیەی لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارنەکردووە، لەلایەکی دیکەشەوە، رۆجێر بەبێ ئەوەی تەنیا کۆمەڵەیەکیش بەدەستبهێنێت، بووە پاڵەوانی تێنسی وێمبڵدۆن.