"رۆناڵدۆ نموونەیە بۆ تۆپی پێی جیهان"

17-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت "ئەو نموونەیە بۆ تۆپی پێی جیهان، بەڵام لە ژووری جل گۆڕیندا وەک هەر یاریزانێکی دیکەیە."
 
راهێنەری پۆرتوگال لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەی ئەمشەویان لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 لەبارەی رۆناڵدۆوە قسەیکرد و گوتی "کریستیانۆ بەتەواوی پابەندە، ئەو نموونەیە لە ژووری جل گۆڕیندا، نموونەیە بۆ تۆپی پێی پۆرتوگال، نموونەیە بۆ تۆپی پێی جیهان، یاریزانێکە 198 یاریی بۆ ئەم هەڵبژاردەیە ئەنجامداوە، دوای هەموو ئەمانەش لە ژووری جل گۆڕیندا ئەو یاریزانێکی ئاساییە وەک هەر یاریزانێکی دیکە، پێویستی بە راهێنانی باش هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت یاری بکات، ئەمە ئەوەیە کە ئێمە پێویستیمان پێیەتی."
 
مارتینێز باس لە هەڵبژاردەی بۆسنەی رکابەری دەکات و بە رۆژنامەڤانانی گوت "بۆسنە تیپێکی بەهێزە، هەلی ئەوەم هەبوو وەک یاریزان لەگەڵ یاریزانانی بۆسنە لەسەر ئاستی یانەکان یاری بکەم، دەزانم ئەوان بەڕاستی چێژ لە یارییکردن بۆ هەڵبژاردەکەیان وەردەگرن، هەڵبژاردەی بۆسنە شێوازێکی بەهێزی هەیە بۆ یارییکردن و رکابەریکردن، ئەمە هەلێکە بۆ ئەوەی خۆمان تاقیبکەینەوە و بگەینە ئاستی پێویست."
 
هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە سێیەم یاریی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024 لە یاریگەی دالوش لە لێسبۆنە بەرامبەر بۆسنە یارییدەکات، دوای دوو بردنەوەی لەسەریەک هەڵبژاردەکە دەیەوێت بردنەوەی سێیەم تۆماربکات و درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە