مژدەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

17-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید هەنگاوەکانی بۆ گەڕاندنەوەی زینەدین زیدان، بۆ یانەکەی دەستپێکردووە، بەڵام ئەمجارە وەک راهێنەر نا.
 
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی "زینەدین زیدان هەموو ئەو دەستەوارانەی رەتکردووەتەوە کە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکان پێشکێشیکراون، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە متمانەی بە هیچ یەکێک لەو پڕۆژانە نەبووە."
 
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەیەوێت زینەدین زیدان بگەڕێنێتەوە یانەکەی بۆ ئەوەی کار بۆ رێکخستنەوەی تیپی تۆپی پێی یانەکە بکات بۆ وەرزەکانی داهاتوو و تیپێکی بەهێزیان هەبێت."
 
ئەی ئێس دەڵێت "پێرێز ئامانجی ئەوەیە زیدان پۆستێکی نوێ لە یانەکەدا وەربگرێت، چ ببێتە راوێژکاری یانەکە یانیش ئەندامی دەستەی کارگێریی."
 
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، زینەدین زیدان لەو کاتەوەی وازی لە راهێنەرایەتیی یانەی ریال مەدرید هێناوە، ناوی بە چەند یانەیەکەوە بەستراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا راهێنەرە فەرەنسییەکە هیچ دەستەوارەیەکی قبوڵ نەکردووە و پۆستی داهاتووی بەتەواوی دیارنییە، هەرچەندیش چەند رۆژێک لەمەوبەر لە لێدوانێکدا گوتی "ئەو رۆژە دێت بگەڕێمەوە بۆ نێو کاری راهێنەرایەتی، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە کەی."
 
زینەدین زیدان پێشتر دووجار وەک راهێنەر لە ریال مەدرید کاریکردووە، 11 نازناوی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە، کە سێیان نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپان.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).