سادیۆ مانێ، هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا باس له‌وه ده‌كات كه پێویسته مرۆڤ به ده‌وڵه‌مه‌ندبوون تووشی له‌خۆباییبوون نه‌بێت و ده‌ڵێت "پێویسته پاره ببه‌خشنه هه‌ژاران".
له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ل ماڵپه‌ڕی ئۆنزی مۆندیالی فه‌ره‌نسی، مانێ دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و شانازی به‌وه ده‌كات كه موسڵمانه و گوتی "سوپاس بۆ خوا كه من موسڵمانم، من شانازی به ئایینی خۆمه‌وه ده‌كه‌م". مانێ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه پێویسته كه‌سی موسڵمان پابه‌ندبێت به‌وه‌ی له ئایینه‌كه‌یدا هاتووه و گوتی "ئێمه ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبووین پێویسته پاره بده‌ینه هه‌ژاران".
مانێ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی "چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر 10 یان 20 یۆرۆ بده‌یته هه‌ژارێك؟ ئه‌و پاره‌یه هیچ كاریگه‌ری به‌سه‌ر تۆوه نابێت و هه‌ندێك له بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و دارایی ئه‌ویش ده‌گۆڕی، ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته ئه‌و كاره بكه‌ین و پابه‌ندبین به‌وه‌ی قورئان پێمانی ده‌ڵێت".
مانێ هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شیكرد كه مرۆڤ كاتێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت یان ده‌بێته یاریزانی تۆپی پێ، نابێ تووشی له‌خۆباییبوون بێت و گوتی "مرۆڤ نابێ رابردووی خۆی له‌بیر بكات، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له ژینگه‌یه‌كی هه‌ژار و دواكه‌وتوو پێگه‌یشتبێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ