پارما گه‌یشته‌وه‌ سێریا بى


رووداو -سلێمانى 

یانه‌ى پارماى ئیتاڵى له‌ یاریى پله‌ى ئۆفى خولى پله‌ سێیه‌كانى ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنى ده‌سته‌به‌ر كردو گه‌یشته‌وه‌ خولى پله‌ 2ـى یانه‌كانى ئیتاڵیا .

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ یاریى پله‌ى ئۆفى خولى پله‌ 3ـى ئیتاَلیا، پارما توانى به‌ دوو گۆڵى بێوه‌ڵام له‌ ئالیساندرا بباته‌وه‌و سه‌ركه‌وتن بۆ ریزه‌كانى خولى پله‌ 2ـى ئیتاڵیا ناسراو به‌ سێریبا بى بۆ وه‌رزى داهاتوو مسۆگه‌ر بكات .

له‌ ساڵانى رابردوو به‌ هۆى مایه‌پوچبوونى پارماوه‌ به‌ بڕیارێك خرایه‌ پله‌ چوار و وه‌رزى رابردووش توانى بگاته‌وه‌ پله‌ 3 و ئه‌مساڵیش له‌ یارییى پله‌ى ئۆف به‌ بردنه‌وه‌ى له‌ ئالیساندرا گه‌یشتنى بۆ سێریا بى مسۆگه‌ر كرد .