ئینتەرمیلان: نامانەوێت لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر ریال مەدرید یاریی بکەین

17-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئینتەرمیلان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خاڤێر زانێتی، ئەستێرەی پێشووی یانەی ئینتەرمیلان و جێگری سەرۆکی یانەکە دەڵێت "نامانەوێت لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر ریال مەدرید یاریی بکەین."
 
زانێتی دوای بردنەوەی یارییەکەیان لە میلان و گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بۆ سکای سپۆرتی ئیتاڵی قسەیکرد و گوتی "هیوادارم بەدووربین لە رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید، چونکە وادیارە ئەم پاڵەوانێتییە بۆ ئەوانە."
 
جێگری سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلان زیاتر قسەیکرد و گوتی "لەگەڵ ئەمەدا گرنگترین شت ئەوەیە کە گەیشتینە یاریی کۆتایی، رێگایەکە زەحمەت بوو، لەوەش زەحمەتتر ئەوەیە لە قۆناخی پێشکۆتاییدا یاریی دێربی بکەیت، من پێشتر لە 2003 یاریمکردووە و دۆڕاوم."
 
خاڤێر زانێتی لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت "زۆر دڵخۆشم بۆ ئەو ئاستەی لاوتارۆ پێشکێشیدەکات، ئەو ساڵانە لەگەڵ ئێمە باشتر دەبێت، ئەو خاڵی گەڕانەوەیە بۆ تیپەکە و ئێمەش پارێزگاریی لێدەکەین کە زۆر گرنگە بەلامانەوە، ئەو ئێستا لەگەڵ ئێمەیە و بابزانین چی روودەدات، ئێستا کاتی ئەوەیە چێژ لەم سەرکەوتنە وەربگرین، ئەو دڵخۆشە لە ئینتەرمیلان و هیوادارم ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە."
 
ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتین دووپاتیدەکاتەوە کە لە ئینتەر رێگەیەکی سەختیان بڕی، بەڵام شتێکی بڕواپێنەکراویان ئەنجامدا، شانازیی ئەمەش بۆ توانای راهێنەرەکە دەگەڕێتەوە کە توانیی لە بارودۆخێکی سەختدا ئەمە بکات، ئینزاگی زۆر قسەی نەکرد، بەڵام بەشایستەییەوە گەیشتە یاریی کۆتایی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە