ئینزاگی باس لە لاوتارۆ مارتینێز و باڵۆن دۆر دەکات

17-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سیمۆنی ئینزاگی لاوتارۆ مارتینێز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان شانازی بەخۆی و تیپەکەیەوە دەکات، دوای ئەوەی گەیشتنە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
 
ئینزاگی لە دوای گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گوتی "بێگومان ئەمە خەونێکی گەورەیە و هەستێکی زۆرخۆشم هەیە، ئەمە خەونێکە لەگەڵ ئەم گەنجانە دەبینی لەو کاتەوەی تیروپشکی پاڵەوانێتییەکە ئەنجامدرا، متمانەمان بەخۆمان هەبوو و بە شایستەییەوە گەیشتینە یاریی کۆتایی، کەس ئەمەی بۆ نەهێناوین."
 
راهێنەری ئینتەر لەبارەی یاریی کۆتاییەوە دەڵێت "لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی هەرکامێکیان ببینەوە بەختمان نابێت، چونکە دوو تیپی گەورەن و توانایەکی زۆرباشیان هەیە، سەیری یارییەکەیان دەکەم وەک چۆن سەیری یاریی چوونیشم کردووە، یارییەکە کراوە دەبێت بۆ هەردوو تیپ، چونکە هەردووکیان توانای گۆڵکردنیان هەیە، بە وردی سەیری یارییەکە دەکەم."
 
رۆژنامەڤانێک پرسیاری لە ئینزاگی کرد و لێی پرسی لاوتارۆ هەلی بردنەوەی باڵۆن دۆری هەیە؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی "بەدڵنیاییەوە، لاوتارۆ دەتوانێت چاوی لە بردنەویە باڵۆن دۆر بێت، چونکە یاریزانێکی گەنجە و زۆر لێهاتووە، ئەو تەنیا یاریزانێک نییە گۆڵ بکات، یاریزانێکە زۆر لەگەڵ هاوڕێکانی کاردەکات و لە یارییەکەدا ئاستێکی نایابی پێشکێشکرد، لە هەردوو نیوەکەدا زۆربەباشی یارییکرد و منیش دڵخۆشم کە مەشقی پێدەدەم."
 
ئینتەرمیلان دوای ئەوەی لە یاریی چوون و گەڕانەوەدا بە 3-0 سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی میلان بەدەستهێنا، بۆ جاری شەشەم لە مێژوودا و یەکەمجار لە دوای ساڵی 2010ـەوە خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە